Fri

06

Jun

2014

وتار دانی سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا

کورد

 

سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان له‌سه‌ر به‌هێرترکردنی ، ئاشتی ، پاوه‌جیی وئاسایش له‌ لوبنان جه‌ختی کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، پاش نێوه‌ڕووی جو‌معه‌ ، له‌ڕێ وڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ شێخ " موسته‌فاقه‌سیر عاملی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبوڵڵا‌ له‌ به‌یروتی پێته‌ختی لوبنان وتی: نه‌ته‌وه‌ی لوبنان له‌ سه‌ربه‌هێزکردنی ئاسایش ، ئاشتی، وپاوه‌جیی له‌ لوبنان پێداگری ده‌که‌ن وبه‌وه‌ پێبه‌ندن.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای پێداگری له‌ سه‌ر هه‌وڵی هه‌موو تاقمه‌ لوبنانیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆما‌ری نوێی لوبنان وتی: لوبنانیه‌کان بۆ چاره‌ سه‌رکردنی گیره‌ وکێشه‌ی لوبنان نابێ چاوه‌ڕوانی ڕیککه‌وتنی هێندێک له‌ لایه‌نه‌کانی بیانی بن. سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان وێڕای ڕه‌ت کردنی هه‌رچه‌شنه‌ تاوان دانه‌ پاڵی هێندێک له‌تاقمه‌ سیاسیه‌کان له‌دژی حیزبوڵلا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لوبنان وتی: ئه‌گه‌ر له‌ لوبنان لایه‌ن گه‌لیک هه‌ن که‌ ده‌یانهه‌وێ تێکه‌ڵچوونێک به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی مه‌ترسیدار دا‌سەپێنن ، پیداگری ده‌که‌ین که‌ ئێمه‌ هیچ پێوه‌ندیه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌م تێکه‌ڵچوونه‌دا نیه‌ وخوازیاریشی نین.

سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا له‌ درێژه‌دا به‌ئاماژه‌ به‌روداوه‌کانی سووریا وتی: خۆڕاگری له‌ مه‌یدانی سووریا ئاماده‌ بووه‌ هه‌تا له‌به‌رانبه‌رپیلان گه‌لیک که‌ بۆ ناوچه‌ گه‌ڵاڵه‌رێژی کراوه‌ ڕاوه‌ستێت وئه‌م گه‌ڵاڵانه‌ پۆچه‌ڵ کاته‌وه‌.

 

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/153360-%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%DB%8C%D8%AF-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%86-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%B1%D9%88%DA%B5%D9%84%D8%A7

Read More 0 Comments

Wed

04

Dec

2013

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان:بەرەوەی سەرەکیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گەلانی ناوچەن

10کورد (Kurdish)

سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بەرەوەی سەرەکیی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، گەلانی ناوچەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا لە بەیرووتەوە، ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژلەگەڵ کەناڵی هەواڵیی  ئۆ ، تی وی ، لوبنان، وتیشی : بێ گومان ئەم ڕێککەوتنە دواهاتی زۆر گرینگی بە دواوە دەبێت و یەکەم بەرەوەش لەم ڕێککەوتنە گەلانی ناوچەکەن.

نەسروڵڵا وتی : هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە بەنیازی وەڕێ خستنی شەڕ لە ناوچە بوون و ئێمە دەزانین کە قەومانی  شەڕ چ دواهاتی نالەباری بۆ ناوچەکە بەدواوە دەبوو و گرینگترین دواهاتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دووری کردن لە شەڕ لە ناوچەکەدا بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کەش و هەوایەکی نوێی چەند جەمسەری لە  کۆڕە نێودەوڵەتییەکان و دونیادا بە دی بێت .

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/147312-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7%DB%8C-%D9%84%D9%88%D8%A8%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%95%DA%A9%DB%8C%DB%8C-%DA%95%DB%8E%DA%A9%DA%A9%DB%95%D9%88%D8%AA%D9%86%DB%8C-%D9%86%D8%A7%DA%A4%DB%86%DA%A9%DB%8C%D8%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%DB%95%D9%86

Read More 1 Comments

Tue

12

Nov

2013

ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین، سێره‌یان گرته‌ هێڵی موقاوه‌مه‌

کورد (Kurdish)

سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ڵوێستی هه‌ندێ ڕه‌وتی سیاسی که‌ له‌هه‌مبه‌ر تیرۆری ئه‌م دواییه‌ی لوبنان، بێ ده‌نگه‌یان ڕه‌چاوکرد، وتی: تیرۆری شێخ"سه‌عده‌دین غیه‌" نیشانه‌ی ڕه‌وتێکی مه‌ترسیدار و سێره‌گرتنی ڕه‌وتی خۆڕاگرییه‌.ر

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی ئه‌لمه‌نار، سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا له‌ شه‌وی تاسوعای حوسێنی به‌ئاماژه‌ به‌ تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ له‌ ڕێبه‌رانی به‌ره‌ی عه‌مه‌لی ئیسلامیی لوبنان، وتی: تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ نیشانه‌ی ڕه‌وتی مه‌ترسیدار و سێره‌گرتن له‌ هێڵ و ڕێبازی موقاوه‌مه‌یه‌.ر

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ، تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ی ئیدانه‌کردو وتی: چاره‌یه‌کم نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێن و خه‌مناکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ(سێ شه‌ممه‌)ی ترابلۆس قسه‌ بکه‌م که‌ برای خه‌باتکار و خۆڕاگرم شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ که‌وته‌ به‌ر ‌تیری ڕق و تووڕه‌یی و پێشتریش هه‌وڵ درابوو ناوبراو تیرۆر بکرێ.ر

شێخ"سه‌عده‌دین غیه‌"یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی به‌ره‌ی"عه‌مه‌لی ئیسلامی"سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی"السوقیه‌"ی ترابلۆس به‌زه‌بری گوله‌ی دوو که‌سی چه‌کدار تیرۆر کرا.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/146655-سه‌یید-حه‌سه‌ن-نه‌سروڵا-ئه‌نجامده‌رانی-تیرۆری-شێخ-سه‌عده‌دین،-سێره‌یان-گرته‌-هێڵی-موقاوه‌مه‌

Read More 0 Comments

Tue

24

Sep

2013

پشت بەستن بە ڕێگاچارەی سەربازی لە سووریادا ھەرەس دێنێ

8- کورد (Kurdish)

         سکرتێری گشتیی حیزبووڵڵای لوبنان چارەسەریی قەیرانی سووریای لە ھەوڵی سیاسی دا زانی و پێی داگرت: پشت بەستن بە ڕێگاچارەی سەربازی و ھیوای سەرکەوتوو بوونب وەھا ھەنگاوێک ھەرەس دێنێ و ماڵوێرانکەر دەبێت.ر

    بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ئەلمینار بڵاو بووەوە، لە مۆڵ درانی ھێزی ئاسایشت لە زاحیەی کەرتی باشووریی بەیروت پێشوازیی کردو وەک بڕیارێکی نیشتیمانی لێکی دایەوە.ر

ناوبراو لە بەشێکی تری قسەکانی دا وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەتایبەت عەرەبستان دژی حیزبووڵڵا و ئێران ڕایگەیاند: ھێندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و بە تایبەت عەرەبستان بوختانی ئەوەمان بۆ دەکەن کە گوایە سوپای پاسدارانی ئێران و ھێزەکانی حیزبووڵڵا سووریامان داگیر کردووە و بە پێی وەھا بۆچوونێکی بێ بنەما وا دەنوێنن کە ئەوەی وا لە سووریادا ڕوو دەدات بەربەرەکانێی ھێزەکانی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر داگیرکەرانداو خۆیان وتەنی وڵاتانی عەرەبییش دەبێ لە ھێزە

خۆڕاگرەکانی سووریا لە بەرامبەر داگیرکەران لایبەنگری و پشتیوانی بکەن کە دیار ئەمەش تەنیا چەواشەکارییەکەو بەس.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/145145-%D9%BE%D8%B4%D8%AA-%D8%A8%DB%95%D8%B3%D8%AA%D9%86-%D8%A8%DB%95-%DA%95%DB%8E%DA%AF%D8%A7%DA%86%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D8%AF%D8%A7-%DA%BE%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%B3-%D8%AF%DB%8E%D9%86%DB%8E

2 Comments

Fri

16

Aug

2013

سەید حەسەن نەسروڵڵا تەقینەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی بەیرووتی بە تیرۆریستی وەسف کرد

9- کورد (Kurdish)

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبووڵڵای لوبنان لە وتاردانی دا بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی خۆڕاگری لە شەڕی سی و سێ ڕۆژە، تەقینەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە دەورووبەری باشووری بەیرووتی  بە تیرۆریستی وەسف کرد .ر

ئەم وتاردانە لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە ڕێ وڕەسمێک ھەر بەم بۆنەیەوە لەشاری عیتا شەعبی لوبنان بڵاو کرایەوە.ر

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها  بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی ئیدانە کرد.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/143936-%D8%B3%DB%95%DB%8C%D8%AF-%D8%AD%DB%95%D8%B3%DB%95%D9%86-%D9%86%DB%95%D8%B3%D8%B1%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7-%D8%AA%DB%95%D9%82%DB%8C%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%95%DB%86%DA%98%DB%8C-%DA%95%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%8C-%D8%A8%DB%95%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%DB%95-%D8%AA%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B1%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B3%D9%81-%DA%A9%D8%B1%D8%AF

Read More 0 Comments

Thu

25

Jul

2013

ئه‌وڕوپا له‌ به‌رامبه‌ر خواستی ئه‌مریکاوئیسراییل دا ملکه‌چ بووه‌

11- کورد (Kurdish)

به‌ گوێره‌ی راپۆڕتی که‌ناڵی ئه‌لمه‌نار، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا له‌ لێدوانێکدا به‌ بۆنه‌ی رێوره‌سمی ساڵانه‌ی به‌ربانگی ناوندی ئافره‌تان وتی:  روونه‌ که‌ هه‌ندێ که‌س ویستیان ئه‌وڕوپا به‌ کێشه‌یه‌که‌وه‌ تێوە گلێت که‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابین بکات نه‌ک وڵاتانی ئه‌وڕوپی.ر

ناوبراو وتیشی:بەڵگەوپێوه‌ندیه‌کان ئەوەی ده‌ر خست که‌ ئه‌وڕوپا له‌ به‌رامبه‌ر خواستی ئه‌مریکاوئیسراییل دا ملکه‌چ بووه‌. ئه‌و وڵاتانه‌ رێگه‌یه‌کی یاسایییان بۆ ئیسراییل کردەوە ھەتا به‌ دڵی خۆی ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر لوبنان و بەم پێیە له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌وانیش له‌وتاوانه‌ی ئێسرائیل دا ھاوبەشن.ر

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ئابوری یان سه‌رمایه‌گوزاریمان له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی لوبناندا نیه‌.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/143139-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%B1%D9%88%DA%B5%D9%84%D8%A7-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%88%DA%95%D9%88%D9%BE%D8%A7-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A7%D9%85%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7%D9%88%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D9%84-%D8%AF%D8%A7-%D9%85%D9%84%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%DA%86-%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%87%E2%80%8C

Read More 0 Comments

Sun

26

May

2013

قسه‌کانی سه‌ییدحه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاله‌باره‌ی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌

8-کورد (Kurdish)

سکرتێری گشتیی حێزبوڵڵای لوبنان وتی کاره‌ساتی ساڵی هه‌زارونۆسه‌ت وچڵ وهه‌شت (داگیرکرانی فه‌له‌ستین) ته‌نیاکاره‌سات وموسیبه‌ت نییه‌بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین،به‌ڵکومۆسیبه‌ته‌ بۆهه‌مووعه‌ره‌به‌کان

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/141172-%D9%82%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%DB%8C%D8%AF%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%86-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%B1%DB%86%DA%B5%DA%B5%D8%A7%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D9%86-%DA%AF%DB%86%DA%95%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9

Read More 0 Comments

Fri

10

May

2013

قسه‌کانی نه‌سروڵڵا له‌باره‌ی گۆڕانکاریه‌کانی گرینگی ناوچه‌

12- کورد (Kurdish)

قسه‌کانی سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان له‌باره‌ی گۆڕانکاریه‌کانی گرینگی ناوچه‌   

"سه‌یدحه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا"،سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئێواڕه‌ی پێنج شه‌ممه‌ له‌قسه‌گه‌لێک دا ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌کردکه‌،ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئال ووێری زه‌وی له‌گه‌ڵ داگیرکارانی زایۆنی،نیشانده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه‌که‌وڵاتانی عه‌ره‌بی لاگری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکان له‌ناوچه‌ که‌دا و ‌به‌م کرده‌وه‌ی خۆیان خالێکی جێ سه‌رشۆریان به‌جێ هێشت له‌مێژووی عه‌ره‌بی دا.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/140739-%D9%82%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D8%AD%DB%8E%D8%B2%D8%A8%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7%DB%8C-%D9%84%D9%88%D8%A8%D9%86%D8%A7%D9%86-%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%DA%AF%DB%86%DA%95%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%AF%D8%B1%DB%8C%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%D9%87%E2%80%8C

Read More 0 Comments

Wed

01

May

2013

وشدارله‌باره‌ی هه‌وڵ بۆ لابردنی سووریا له‌ هاوسه‌نگیه‌کانی ناوچه‌

16- کورد (Kurdish)

به‌ پێی ڕاپۆرتی که‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌لمنار،سه‌یید "حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا"سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ گوڕانکاریه‌کانی دوو ساڵی رابردووی سووریا وتی: مه‌به‌ست له‌م روداوانه‌ وپیلان نانه‌وه‌کان له‌سووریا نه‌ته‌نیا ده‌رباز کردنی سووریا له‌قوناخی خۆڕاگری یه‌،به‌ ڵکو،لاواز کردنی ده‌وڵه‌ت ،نه‌ته‌وه‌ وئه‌رته‌شی سووریایه‌هه‌تا ئه‌م وڵاته‌ له‌ هاوسه‌نگیه‌ کانی ناوچه‌ لاببردرێت.ر
http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/140452-%D9%88%D8%B4%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D9%88%DA%B5-%D8%A8%DB%86-%D9%84%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%86%DA%AF%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%D9%87%E2%80%8C

 

 

Read More 0 Comments

Thu

28

Feb

2013

گوتاری سکرتێری گشتی حزبۆللای لوبنان له باره ی مه سه له کانی ناوچه

کورد (Kurdish)
گوتاری سکرتێری گشتی حزبۆللای لوبنان له باره ی مه سه له کانی ناوچه
سکرتێری گشتی حزبۆللای لوبنان  وتی ،  ژمارێ  له ڕه وته  سیاسیه کان  که خوازیاری هه ڵپه سێردرانی  هه ڵبژاردنه کانی پارله مانی لوبنانن  ده بێ  هه ڵوێسته کانی خۆ  به ڕوونی  باس لێکه ن .ر
http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/138673-%DA%AF%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D8%AD%D8%B2%D8%A8%DB%86%D9%84%D9%84%D8%A7%DB%8C-%D9%84%D9%88%D8%A8%D9%86%D8%A7%D9%86-%D9%84%D9%87-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87-%DB%8C-%D9%85%D9%87-%D8%B3%D9%87-%D9%84%D9%87-%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%D9%87

0 Comments