وتار دانی سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا

کورد

 

سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان له‌سه‌ر به‌هێرترکردنی ، ئاشتی ، پاوه‌جیی وئاسایش له‌ لوبنان جه‌ختی کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، پاش نێوه‌ڕووی جو‌معه‌ ، له‌ڕێ وڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ شێخ " موسته‌فاقه‌سیر عاملی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبوڵڵا‌ له‌ به‌یروتی پێته‌ختی لوبنان وتی: نه‌ته‌وه‌ی لوبنان له‌ سه‌ربه‌هێزکردنی ئاسایش ، ئاشتی، وپاوه‌جیی له‌ لوبنان پێداگری ده‌که‌ن وبه‌وه‌ پێبه‌ندن.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای پێداگری له‌ سه‌ر هه‌وڵی هه‌موو تاقمه‌ لوبنانیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆما‌ری نوێی لوبنان وتی: لوبنانیه‌کان بۆ چاره‌ سه‌رکردنی گیره‌ وکێشه‌ی لوبنان نابێ چاوه‌ڕوانی ڕیککه‌وتنی هێندێک له‌ لایه‌نه‌کانی بیانی بن. سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان وێڕای ڕه‌ت کردنی هه‌رچه‌شنه‌ تاوان دانه‌ پاڵی هێندێک له‌تاقمه‌ سیاسیه‌کان له‌دژی حیزبوڵلا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لوبنان وتی: ئه‌گه‌ر له‌ لوبنان لایه‌ن گه‌لیک هه‌ن که‌ ده‌یانهه‌وێ تێکه‌ڵچوونێک به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی مه‌ترسیدار دا‌سەپێنن ، پیداگری ده‌که‌ین که‌ ئێمه‌ هیچ پێوه‌ندیه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌م تێکه‌ڵچوونه‌دا نیه‌ وخوازیاریشی نین.

سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا له‌ درێژه‌دا به‌ئاماژه‌ به‌روداوه‌کانی سووریا وتی: خۆڕاگری له‌ مه‌یدانی سووریا ئاماده‌ بووه‌ هه‌تا له‌به‌رانبه‌رپیلان گه‌لیک که‌ بۆ ناوچه‌ گه‌ڵاڵه‌رێژی کراوه‌ ڕاوه‌ستێت وئه‌م گه‌ڵاڵانه‌ پۆچه‌ڵ کاته‌وه‌.

 

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/153360-%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%DB%8C%D8%AF-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%86-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%B1%D9%88%DA%B5%D9%84%D8%A7

Write a comment

Comments: 0