Tue

12

Nov

2013

ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین، سێره‌یان گرته‌ هێڵی موقاوه‌مه‌

کورد (Kurdish)

سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ڵوێستی هه‌ندێ ڕه‌وتی سیاسی که‌ له‌هه‌مبه‌ر تیرۆری ئه‌م دواییه‌ی لوبنان، بێ ده‌نگه‌یان ڕه‌چاوکرد، وتی: تیرۆری شێخ"سه‌عده‌دین غیه‌" نیشانه‌ی ڕه‌وتێکی مه‌ترسیدار و سێره‌گرتنی ڕه‌وتی خۆڕاگرییه‌.ر

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی ئه‌لمه‌نار، سه‌یید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا له‌ شه‌وی تاسوعای حوسێنی به‌ئاماژه‌ به‌ تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ له‌ ڕێبه‌رانی به‌ره‌ی عه‌مه‌لی ئیسلامیی لوبنان، وتی: تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ نیشانه‌ی ڕه‌وتی مه‌ترسیدار و سێره‌گرتن له‌ هێڵ و ڕێبازی موقاوه‌مه‌یه‌.ر

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ، تیرۆری شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ی ئیدانه‌کردو وتی: چاره‌یه‌کم نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێن و خه‌مناکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ(سێ شه‌ممه‌)ی ترابلۆس قسه‌ بکه‌م که‌ برای خه‌باتکار و خۆڕاگرم شێخ سه‌عده‌دین غیه‌ که‌وته‌ به‌ر ‌تیری ڕق و تووڕه‌یی و پێشتریش هه‌وڵ درابوو ناوبراو تیرۆر بکرێ.ر

شێخ"سه‌عده‌دین غیه‌"یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی به‌ره‌ی"عه‌مه‌لی ئیسلامی"سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی"السوقیه‌"ی ترابلۆس به‌زه‌بری گوله‌ی دوو که‌سی چه‌کدار تیرۆر کرا.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/146655-سه‌یید-حه‌سه‌ن-نه‌سروڵا-ئه‌نجامده‌رانی-تیرۆری-شێخ-سه‌عده‌دین،-سێره‌یان-گرته‌-هێڵی-موقاوه‌مه‌

Write a comment

Comments: 0