پشت بەستن بە ڕێگاچارەی سەربازی لە سووریادا ھەرەس دێنێ

8- کورد (Kurdish)

         سکرتێری گشتیی حیزبووڵڵای لوبنان چارەسەریی قەیرانی سووریای لە ھەوڵی سیاسی دا زانی و پێی داگرت: پشت بەستن بە ڕێگاچارەی سەربازی و ھیوای سەرکەوتوو بوونب وەھا ھەنگاوێک ھەرەس دێنێ و ماڵوێرانکەر دەبێت.ر

    بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ئەلمینار بڵاو بووەوە، لە مۆڵ درانی ھێزی ئاسایشت لە زاحیەی کەرتی باشووریی بەیروت پێشوازیی کردو وەک بڕیارێکی نیشتیمانی لێکی دایەوە.ر

ناوبراو لە بەشێکی تری قسەکانی دا وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەتایبەت عەرەبستان دژی حیزبووڵڵا و ئێران ڕایگەیاند: ھێندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و بە تایبەت عەرەبستان بوختانی ئەوەمان بۆ دەکەن کە گوایە سوپای پاسدارانی ئێران و ھێزەکانی حیزبووڵڵا سووریامان داگیر کردووە و بە پێی وەھا بۆچوونێکی بێ بنەما وا دەنوێنن کە ئەوەی وا لە سووریادا ڕوو دەدات بەربەرەکانێی ھێزەکانی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر داگیرکەرانداو خۆیان وتەنی وڵاتانی عەرەبییش دەبێ لە ھێزە

خۆڕاگرەکانی سووریا لە بەرامبەر داگیرکەران لایبەنگری و پشتیوانی بکەن کە دیار ئەمەش تەنیا چەواشەکارییەکەو بەس.ر

http://sorani.irib.ir/hewal/rojhelati-navin/item/145145-%D9%BE%D8%B4%D8%AA-%D8%A8%DB%95%D8%B3%D8%AA%D9%86-%D8%A8%DB%95-%DA%95%DB%8E%DA%AF%D8%A7%DA%86%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D8%AF%D8%A7-%DA%BE%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%B3-%D8%AF%DB%8E%D9%86%DB%8E

Write a comment

Comments: 2
  • #1

    Ethelyn Mcferren (Saturday, 21 January 2017 17:38)


    Hello! I simply want to offer you a big thumbs up for the excellent info you've got right here on this post. I'll be returning to your website for more soon.

  • #2

    Carli Surber (Tuesday, 24 January 2017 08:46)


    Hi there! Do you know if they make any plugins to assist with Search Engine Optimization? I'm trying to get my blog to rank for some targeted keywords but I'm not seeing very good success. If you know of any please share. Appreciate it!